نوێنەری هەرێم لە بەغدا: یەکشەممە ٢٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم دەنێرێت

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، رۆژی یەکشەممە بەغدا ٢٠٠ ملیاری دیکە بۆ هەرێم دەنێرێت و بەمەش بەغدا ٨٠٠ ملیار دیناری بۆ دابینکردنی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران ناردوە

فارس عیسا نوێنەری هەرێم لە بەغدا  ڕایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممە بەغدا ٢٠٠ ملیاری دیکە بۆ هەرێم دەنێرێت. بەمەش بەغدا ٨٠٠ ملیار دیناری بۆ دابینکردنی موچەی مانگی نیسان ناردووە.

لەوبارەیەوە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەکرد، بزوێنەری کێشەکانی بەردەم موچە زیاتر سیاسی و بابەتی گەندەڵیین و ئەو کێشە سیاسی و گەندەڵییە بەردەوامانە، گرفتی دارایی دروست دەکەن.

وتیشی، تاوەکو ئەو کێشە و گرفتە سیاسیانە بەردەوام بێت کێشە بۆ دابەشکردنی موچە دروستدەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە تائێستا بەغدا ٦٠٠ ملیار دیناری ناردوە بۆ هەرێم و بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ٢٠٠ ملیار دیناری تر بنێرێت و بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران

 

ر.س

Comments are closed.